تشرینی دووه‌م 25, 2021 13:35 Asia/Tehran
  • ھەڵسەنگاندنی وەزیری ئابووریی پێشووی تورکیا لە بارەی داڕمانی بایەخی دراڤی ئەم وڵاتە

وەزیری ئابووریی پێشووی تورکیا گرفتی سەرەکیی ئابووریی ئەم وڵاتەی بۆ داڕشتی فەشەل و میکانیزمە ئابوورییە نیوەچڵەکەی گەراندەوە.

دکتۆر«ئیشئین چەلەبی» وەزیری ئابووریی پێشووی تورکیا لە بارەی داڕمانی توندی بایەخی دراڤی ئەم وڵاتە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جمھورییەت وتی: دابەزینی نرخی سودی بانکی بۆ سەدی ١٥ لە لایەن بانکی ناوەندیی تورکیا تاکە ھۆکاری داڕمانی بایەخی لیر نییە.

چەلەبی وتیشی: جیا لە قەیرانی ئابووری و دراڤیی نێونەتەوەیی، گرفتی داڕشتی ئابووریی نێوخۆییش لە ئاردایە. لە ماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە ھاتنی سەرمایەی دەرەکی بۆ تورکیا ڕاگیراوەو قەیرانی نێونەتەوەییش بڵێسەی ئاگری قەیرانە نێوخۆییەکان تیژتر دەکاتەوە. دابەزینی نرخی سودی بانکی لە درێژماوەدا کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سەر ئابووریی تورکیا دانانێت و وەھا بۆچوونێک ھەڵەیە. دابەزینی نرخی سودی بانکی ھەڵاتن لە لیری تورکەوە بەرەو لای دۆلاری ئەمریکی پەرە پێ دەدات و ھاوسەنگیی دراڤی تێک دەدات. دەبێ ھەڵسەنگاندنەکان بگۆڕدرێت و سیاسەتی دیاری کرانی بوجەی گشتیی وڵاتیش لە ئاستی پێویست دا نیە.

وەزیری پێشووی ئابووریی تورکیا وتیشی: قەیرانی ئێستای دراڤی و ئابووریی تورکیا لە قەیرانی دراڤی و دارایی ساڵاتی ١٩٧٨ و ١٩٧٩ی زایینی دەچێت. ھەمووان ھەوڵ دەدەن کە باشترین ڕێگاچارە پێشنیار بکەن، کەچی گرفتی سەرەکی لە داڕشتی فەشەل و لێ نەھاتوویی میکانیزمی ئابووری تورکیاوە سەرچاوە دەگرێت.

سەرپەیڤ