تشرینی دووه‌م 25, 2021 14:54 Asia/Tehran
  • دەستبەسەر کرانی ٤٠ کەس لە ناڕازییان لە تورکیا

پۆلیسی ئەستەمۆڵ بە کەڵک وەرگرتن لە زەبروزەنگ دژی ناڕازییانی بەرامبەر بە سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا، زیاتر لە ٤٠ کەسی قۆڵبەست کرد.

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیا ھێشتا وەڵامێکی ڕوونی بۆ ھۆکاری داڕمانی بەردەوامی بایەخی دراڤی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە و ڕێکارەکانی بۆ بەرپەرچ دانەوەی بە خەڵکی وڵاتەکەی نەداوە، کەچی ھێزەکانی ئاسایشتی تۆرکیا خەریکی ڕاپێچ کردنی خۆپیشاندەرانی دژی گرانی و ھەڵوسانی ئابوورین لەم وڵاتەدا.

میدیاکانی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە وایان بڵاو کردووەتەوە کە لە ناوچەی «کادیکۆ»ی ئەستەمۆڵ، پۆلیسی دژی ئەو خۆپیشاندەرانی کە دروشمی کشانەوەی دەوڵەتیان ھەڵ دەدا، لە ترۆمبیلی ئاوپژێن کەڵکی وەرگرت. ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا ھەروەھا مەیدانێکیان لە ئەستەمۆڵ دا کە گردبوونەوەی تیادا بەڕێوە برا بوو، داخست و باسی قەدەغەی یەک مانگەی ھاتوچۆیان کردووە لەم شارەدا.

 بەرلەمەش ھەر ھەزاران کرێکار لە پارێزگای ئیزمیر بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گرانی و ھەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا ڕژانە نێو شەقام و بازاڕەوەو داوای پێکھاتنی ھاوسەنگی لە نێوان موچەو سەرانەیان کرد بوو. ئەم خۆپیشاندانانە پاش ئەوە سەری ھەڵدا کە دوابەدوای ناکۆکیی دەوڵەتی ئەردوغان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپاو ئەمریکا  بایەخی لیری تورکیا بە شێوەیەکی دەگمەن داڕمانی بە خۆیەوە بینیوە.

سەرپەیڤ