کانونی دوھەم 24, 2023 23:04 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش لە پەیامێکی تایبەت بە ھەڵبژاردن بۆ سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن: بەم زووانە کۆبوونەوەیەک دەکەین

«سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هەدەپە) له‌ په‌یامێکدا بۆ سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌کانی تورکیا، رایگه‌یاند: ھێشتا چوار مانگمان لە پێشە بەم زووانە کۆبوونەوەیەک دەکەین .

«سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هەدەپە) له‌ په‌یامێکدا بۆ سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌کانی تورکیا، له‌  هه‌ژماری تویته‌ره‌کەی دا که‌ له‌ رێگه‌ی پارێزه‌ره‌کانیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، جەختی لەوە کردووەتەوە کە،بانگەواز بۆ هەمو سەرکردەکان دەکەم، بەمزوانە لەگەڵ هەموتان کۆدەبینەوە، ھەوڵێکی زۆر دەدرێت بۆ ئەوەی کە کاندیدێکی ھاوبەشمان نەبێت، به‌ڵام بێگوێدانە ئەوەی کە له‌ ژێر چ چه‌ترێکدا ده‌چنه‌ ناوهەڵبژاردنەکانەوە هیوادارم بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە بڕیاربده‌ن بە یەک لیستی پەرلەمانییەوە بچنه‌ ناو هەڵبژاردنەوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌: ماوەی سێ ساڵ خەباتمان دەکرد بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەکی دیموکراسیمان هەبێت، هەموان بە ئۆپۆزسیۆنەوە هەموو هەوڵێکیاندا بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن، گەل هاوپەیمانیی دیموکراسییان بە هەژاری پێکهێنا، بەڵام بەداخەوە لایەنەکان نەیانتوانی.

دەمیرتاش له‌ په‌یامه‌که‌یدا ڕاشیگەیاندووە: ئێستا چوار مانگمان لە پێشە، دەڵێین کاندیدی هاوبەش، دیسان هەموان هەرچی پێویست بێت دەیکەن بۆ ئەوەی ڕونەدات، ئەمە چ شێتییەکە؟

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،خۆشبەختانە ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن خەڵکەوە سەردەکەوێت نەک سیاسەتمەداران، یان دیموکراسی تەواو یان دیکتاتۆری رەها، متمانە بە هێزی خۆت بکە، باوەڕ بکە و بۆ ماوەی چوار مانگ بە وزە کار بکە، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.

سەرپەیڤ