ئادار 17, 2023 19:25 Asia/Tehran
  • تورکیا ڕەزامەندە بە ئەندامەتیی فینلاند لە پەیمانی ناتۆدا

سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فینلاند لە ئەنقەرە، بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتەی لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) پەسەندکرد و داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەشی کرد رێکارەکانی پەسەندکردنی داواکارییەکەی هێڵسنکی دەست پێ بکات.

«رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە ئەنقەرە پێشوازییەکی شکۆمەندی لە ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینلاند کردو دوای کۆبونەوەی شاندەکانی هەردو وڵاتیش، هەردو سەرۆک کۆمارەکە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا و باسیان لە دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان ئەنقەرە و هێڵسنکی، پەیوەندییە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی نێوانیان کرد.

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە پرسی ئەندامەتیی فینلاند بوو لە پەیمانی ناتۆدا کە لەم بارەیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەنقەرە رەزامەندە بە ئەندامەتیی فینلاند لە ڕێکخراوەی ناتۆداو داواشی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد دەستبکات بە رێکارەکانی پەسەندکردنی فینلاند لە هاوپەیمانی ناتۆدا.

ئەوەشی خستەڕو، ئەگەر سویید رێکاری پێویست نەگرێتەبەر بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر، ئەنقەرە هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت و رەزامەند نابێت سوید ببێتە ئەندام لە ناتۆ.