ئادار 18, 2023 23:15 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای ١١ ساڵ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە میسر

وەزیری دەرەوەی تورکیا، «مەولود چاوشئۆغڵو» لەسەر بانگهێشتی هاوتا میسرییەکەی، «سامح شوکری» بە سەردانێکی فەرمی گەییشتە میسر.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ،«چاوشئۆغڵو» لە فڕۆکەخانەی قاهیرە، لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی میسر، «ئیهاب ناسر» و باڵیۆزی تورکیا لە قاهیرە، «ساڵح موتڵو شەن» و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازیی لێکرا.

لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکاندا، «چاوشئۆغڵو» لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی، «سامح شوکری» کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجام دەدات، دواتر کۆبوونەوە لەسەر ئاستی شاندەکانیش دەست پێ دەکات.

چاوشئۆغڵو دوای ١١ ساڵ دەبێتە یەکەم وەزیری دەرەوەی تورکیا کە لە تورکیاوە سەردانی میسر بکات.

دوای بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش، وەزیری دەرەوەی میسر رۆژی ٢٧ی شوبات سەردانی تورکیای کرد و بۆ نیشاندنی پشتگیریی وڵاتەکەی و سەرەخۆشیکردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، «مەولود چاوشئۆغڵو» کۆبووەوە.

سەرپەیڤ