تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 17:42 Asia/Tehran
  • لاریجانی: چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، کۆتایی بەبەرجام دێنێ

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)، بەمانای کۆتایی هاتنی ئەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رادیۆ وتەلەفزیۆن، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداربوون لە سەت و سی و حەوتەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان سەردانی رووسیای کردووە، ئەمڕۆ هەینی وتی: هەڵوێستە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بشێوێ و ئاڵۆزیی جیهانی لێ دەکەوێتەوە.

لاریجانی هەروەها لەدیدارەکانی ئەمڕۆ هەینیی لەگەڵ ڤیاچسلاڤ ڤۆڵدین سەرۆکی دوماو خانم ڤالنتینا ماتڤینکۆ سەرۆکی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا(سێنا) هیوای خواست؛ ڕووسیا دەور دەبینێ لە چارەسەریی بارودۆخی ئێستای هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

لاریجانی، هەڵوێستەکانی ڕووسیا لەوان هەوڵدان وهاوبەشییەکانی سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەچوارچێوەی بەرجامی بەنرخ و گرینگ ناوبرد.

دانیشتنی پێنج رۆژەی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان بەبەشداریی شاندە پەرلەمانییەکانی زیاتر لە١٥٠وڵاتی جیهان لە ڕۆژی شەممەوە بەدروشمی"پەرەی فرەکولتوریی و ئاشتی لەڕێی دیالۆگی مەزهەبی و ئەتنی" لەشاری سەن پترزبورگ دەس پێ دەکرێ.

وتاردان و شیکردنی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دیدار و دیمانەی دوولایەنەو وتووێژ لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانە بەشداربووەکان لەو دانیشتنەدا، لە بەرنامەکانی سەفەری شەش رۆژەی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ ڕووسیا ڕاگەیێندراوە.

سەرپەیڤ