ئادار 13, 2018 20:52 Asia/Tehran
  • زەریف: پەیوەندیی بەندەرەکانی گوادۆر و چابەهار بۆ پاکستان و ئێران گرینگە

وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: تیجارەتی ئازاد و پەیوەندیی بەندەرەکانی گوادۆر و چابەهار لەڕێکارە گرینگەکانی پەرەی پەیوەندیی بازرگانیی ئێران و پاکستانە.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەجڤینی بازرگانیی ئێران و پاکستان لەشاری کەراچی، ناوەندی ئەیالەتی سیندی ئەو وڵاتە، وتی: ئێران قەت ڕێگە نادا بەرژەوەندییەکانی پاکستان بکەوێتە مەترسی و لەوە دڵنیایە کە پاکستانیش وەها شێوازێک ڕەچاو دەکا.

زەریف بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران لەبەشی وزەدا دەتوانێ پێویستییەکانی پاکستان دابین بکات، وتی: ئێران دوو ملیارد دۆلاری بۆ گواستنەوەی گاز بۆ پاکستان بەمەبەستی چارەسەریی قەیرانی وزە لەو وڵاتە خەرج کردووەو لەخێراترین کاتدا ئامادەی خستنەبەردەستی دوو هەزار مێگاوات کارەبا بە پاکستانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە دەکرێ پەیوەندیی وهاوکارییە بازرگانییەکانی ئێران و پاکستان لەڕێی هاوکارییە بانکییەکان بەهێزبکرێ، وتی: پەیوەندییە بانکییەکان دەتوانێ بارستای ئاڵووێرە بازرگانییەکانی دوو وڵات چەند هێندە زیاد بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەدرێژەی سەفەر بۆ پاکستان، ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ بەشداریی لە جڤینی بازرگانیی ئێران وپاکستان گەیشتە کەراچی ناوەندی ئەیالەتی سیندی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ