May 17, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • پێسکۆف: وڵامی بایکۆتەکانی ئەمریکا ئەدەێنەوە

وتەبێژی کرملین وتی: ڕووسیا کاردانەوەی دەبێ بە هەڵوێستی ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆتی گروپێکی چچنی و ژومارێک لە هاووڵاتیانی ڕووسیایی بە تاوانی پێشێلی مافی مرۆڤ .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک " دێمیتری پسکۆف" وتەبێژی کرملین ڕایگەیاند : ڕووسیا لە بەرانبەر کردەوەی ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆتی گروپێکی چچنی وگروپێک لە هاووڵاتیانی ڕووسیایی بە تاوانی بنپێکردنی مافی مرۆڤ ، کردەوەی بەرانبەر پێشان ئەدات. وتەبێژی کرملین وتی: ڕووسیا هەرکارێک کە لە پێناوی بەرژەوەندی نیشتمانی بێت ، ئەنجام دەدات. باڵویزخانەی ڕووسیا لە واشنتۆن یش بەدەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : مسکۆ بەبڕانە بە کردەوەگەلی ئاشکرا ودیاری کراو وەڵامی بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا بە پێی یاسای " ماگنیتسکی دەداتەوە. وەزاڕەتی خەزینەداری ئەمریکا بەیانی هەینی لە پێناوی جێ بەجێ کردنی " یاسای ماگنیتسکی" یەکەی تایبەتی هێزەکانی کاردانەوەی خیرای چچن " ت ، ر، ک ، ت" وپێنج هاووڵاتی ڕووسی، لەوان چەند کاربەدەستی سەربازی بۆ ناولیستی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە لە دژی ڕووسیا زیاد کرد. بایکۆتەکانی ڕۆژئاوا بە تایبەت یەکیەتی ئوروپا وئەمریکا  ، لەچوارساڵی ئەم دواییە لەدژی ڕووسیا بە بیانووی پەیوەست بوونی کرێمە بە خاکی خۆی وهەروەها دەسوەردان وتەشەنا پێدانی قەیرانی ئۆکراین بە پشتیوانی لە ناڕازیانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین بەدی هێناو درێژەی پەیدا کردووە. ئەم بایکۆتانە کە لەساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ کرا وداگری برێک لە بایکۆتەکانی ئابووری وماڵیی لەدژی ڕووسیایە ، کاردانەوەی بەرانبەری مسکۆی بە دواوە بووە.

سەرپەیڤ