ته‌مووز 13, 2019 17:30 Asia/Tehran
  • کۆتایی بێ ئاکامی دانوستانە تیجاریەکانی هیند و ئەمریکا

دانوستانی تیجاری هیند و ئەمریکا بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان لەمەڕ نرخنامە گومرکییەکان، بێ هیچ دەسکەوتێک کۆتایی پێهات.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی "ئێن دی تی ڤی" هیند، بەرپرسانی ئاگاداری ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند؛ لە دیداری دوێنێ هەینیی بەرپرسانی هیندستانی و ئەمریکی لە دێهلی نوێ(پایتەختی هیند) لەمەڕ نرخنامە گومرکییەکان هیچ ڕێککەوتنێک نەکرا.

بەقسەی بەرپرسانی هیندستانی، نوێنەرانی ئەمریکا لە دانوستانەکانیان لەگەڵ لایەنی هیندی خوازیاری هەڵوەشانی نرخنامە گومرکییەکانی هیند لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان بوون کە ئەو داواکارییە لەگەڵ نەیارەتی هینددا بەرەوڕوو بوو.

ساڵێک پاش هەوڵی ئەمریکا بۆ دانانی نرخنامە لەسەر پۆڵاو ئەلمنیۆمی هیند، دێهلی نوێ مانگی ڕابردوو نرخنامەی گومرکی  دانا لەسەر بیست و نۆ کاڵای هاوردەی ئەمریکا لەوان گوێز، بادام و دانەوێڵە بەبڕی٢٣٥ملوێن دۆلار .

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرەتاکانی ئەم مانگە ناڕەزایەتی دەربڕی لەمەڕ نرخنامەکانی هیند لەسەر کاڵا هاوردەییەکان لە ئەمریکا و داوای لە دێهلی نوێ کردووە ئەو نرخنامانە هەڵوەشێنێ بەڵام دێهلی نوێ هەڵوەشاندنەوەی نرخنامە گومرکییەکانی بەستۆتەوە بە هەنگاونانی بەرامبەری ئەمریکا.