ئاب 09, 2019 09:26 Asia/Tehran
  • وازلە کار هێنانی سەرۆکی ئینستێکس

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمان باسی واز لە کار هێنانی "بێرند ئێربێل" Bernd Erbel سەرۆکی نوێی مێکانیزمی نوێی دراویی ئێران _ ئەورووپا "ئینستێکس"ی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەو ڕۆژنامەی ئەڵمانییە شەوی هەینی لە راپۆرتێکدا نووسی کە وازلە کار هێنانی"بێرند ئێربێل" Bernd Erbel سەرۆکی نوێی مێکانیزمی دراویی ئێران _ ئەورووپا "ئینستێکس" پاش وتووێژی ناوبراو لەگەڵ رادیۆیەک بووە.

دەگوترێ کە "بێرند ئێربێل" لەو وتووێژە رادیۆییەدا سەبارەت بە هۆلۆکاست و هەندێ پرسی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی و فەلەستینییەکان قسەی کردووە.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی بیڵد؛' ئێربێڵ" لەو وتووێژەدا ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانی بە بڕیاری ئەڵمان دژ بە ویست و خواستی ڕژێمی زایۆنی زانیوە و ئیسراییلی بە ڕژێمێک وەسف کردووە کە پێکهاتنی بۆتە هۆی تیاچوونی نیشتمانی گەلێکی دیکە کە مەبەستی فەلەستینییەکان بووە.

ئامرازی داکۆکی لە ئاڵ و وێری بازرگانیی ئێران _ ئەورووپا کە بە کورتی "ئینستێکس"ی پێ دەگوترێ، مێکانیزمێکی تایبەتە کە ئەڵمان ، بەریتانیا و فەرەنسا ژانڤییەی ٢٠١٩ بە مەبەستی هاسان کردنەوەی بازرگانیی نادۆلاریی لەگەڵ ئێران وەڕێیان خست.

بنکەی ئیسنتێکس لە پاریسی فەرەنسادایە و سەرۆکایەتیشی لە  ئەستۆی "پێر فیشێر"ی ئەڵمانی لە بەڕێوەبەرانی پێشووی "کومێرتس بانک"ی ئەڵمان بوو.

سەرپەیڤ