تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 08:39 Asia/Tehran
  • وشداری کۆریای باکوور لە حاند لێکدرانەوەی مەسەلەی مووشەکیی ئەم وڵاتە لە ئەنجومەنی ئاسایش

کۆریای باکوور وشداری دا لە حاند ئەوەی کە مەسەلەی تاقی کردنەوەی مووشەکیی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکا و وژمارێک وڵاتی ئەورووپاییەوە لە ئەنجومەنی ئاسایشێ ڕێکخراوی نەتەوەکان بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ کۆریای باکوور شەوی ڕابردوو وشداری دا بە ئەمریکا، ئەڵمان، بەریتانیا و فەرەنسا  کە خرانە بەر لێکدرانەوەی مەسەلەی تاقیکردنەوەی مووشەکیی  ئەم وڵاتە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێتە هۆی بەهێزتر بوونی هەوڵەکانی پیونگ یانگ بۆ بەرگری لە مافی دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانیی خۆی.

بڕیار وایە ئەنجومەنی ئاسایش ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی نەپەندی سەبارەت بە تاقیکردنەوەی مووشەکیی کۆریای باکوور بەڕێوە ببات.

"کیم سونگ" نوێنەر و باڵوێزی کۆریای باکوور لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبێ بزانن کە بێتوو مەسەلەی هەنگاوەکانی کۆریای باکوور لە بازنەی  مافی سەروەریی خۆی لە  ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە، پیونگ یانگ بەرگری لە مافی دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانیی خۆی پتەوتر دەکات. هەواڵدەریی فەرمیی کۆریای باکوور ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند: ئاکادیمیای زانستە بەرەڤانییەکانی ئەم وڵاتە سەر لە بەیانی چوارشەممە چەشنێکی نوێی مووشەکی بالستیکی «Pukguksong-3» ی بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە. 

سەرپەیڤ