ئه‌مه‌ریکا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌پچڕێنێت
کۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئەمریکا، ده‌نگ بە سزا دانی توندی تورکیا ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر باکووری سوریا ڕانه‌گرێت.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا له‌سزایه‌کی توند ده‌کۆڵێته‌وه ھەتابه‌سه‌ر تورکیادا بیسه‌پێنێت ئه‌گه‌ر بێت‌و هێرشه‌کانی بۆ سەر سووریا ڕانه‌گرێت و نه‌کشێته‌وه.
سزاکه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا ئابورییه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌پچرێنێت که ئابوری بانکه‌کان و گه‌شت و گوزارو هه‌موو جموجۆڵێکی ئابوری و سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کان وابڕیاره له‌ماوه‌ی 24 کاژێری داھاتوودا به‌پێی ده‌نگی کۆنگرێس ئه‌مه‌ریکا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا بچڕێنیت و سه‌رجه‌م ده‌رگاکانی به‌ڕوودا دابخات.
لە لایەکی دیکەوە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا رازی بووە بەوەی کە کۆنگرێسی وڵاته‌که‌ی سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنیت لەبەرامبەر هێرشەکانى بۆ سەر سوریا .
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشەممە به کاتی ئه‌مریکا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "تێڕوانیمان له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵه‌بووه و چوونمان بۆ ئه‌وێ گه‌وره‌ترین هه‌له دێتەئەژمار، تا ئێستا هه‌شت ترلیۆن دۆلارمان له‌و ناوچه‌یه خه‌رجکردووه".
لەپاش بڕیاری ھەڵاتنی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا ، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیاش ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم وڵاتە لە باکووری سووریای کرد بە بیانووی خەباتی دژی کوردانی ئەم وڵاتە.
«فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش لەپاش دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی بە ناو «چاوگەی ئاشتی» بانگەشەی کرد کە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە.
ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.