تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 11:32 Asia/Tehran
  • فەنلاند ناردەی چەک بۆ تورکیای ڕاگرت

دەوڵەتی فەنلاند وەک ناڕەزامەندی دەربڕینێک بەرامبەر بە ھێرشەکانی دەوڵەتی ئانکارا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ناردەی چەک بۆ تورکیای ڕاگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،دەوڵەتی فەنلاند شەوی پێنج شەممە وێڕای ئیدانە کردنی ھێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ڕایگەیاند: ناردەی چەک بۆ تورکیا ڕادەگرێت.

لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە باکووری سووریای کرد بە بیانووی خەباتی دژی کوردانی ئەو وڵاتە .

«فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش لەپاش دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی بە ناو «چاوگەی ئاشتی» بانگەشەی کرد کە گوایە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە. ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ