تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 12:21 Asia/Tehran
  • کۆمەڵگای جیهانی لە ئاست دەسدرێژکاریەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا کاردانەوە پیشان دەدات

پەلامارەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا، گەلێک کاردانەوەی بەربڵاوی لە ئاستی جیهاندا بە دواوە بووە.

 

* وڵاتی میسر، بە دەستەواژە و وشەی تووندوتیژ ئەو دەسدرێژییەی ئیدانە کردووە و خوازیاری پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا و هاودەنگی خەڵکی ئەو وڵاتە بووە.

* داوای چین بۆ چارەسەری کێشەی تورکیا و سووریا لە ڕێگای دیپلۆماسی

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی چین خوازیاری کۆتایی دان بە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا و چارەسەرکرانیی کێشەی ئەم دوو وڵاتە بووە لە رێگای دیپلۆماسییەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"گێنگ شووانگ" رۆژی پێنج شەمە لە پرێس کۆنفرانسێک لە پێکەن  لەکاردانەوە بەرامبەر بە پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا گوتی:دەبێ دەستەڵاتداریەتی و سەروەریی ئەم وڵاتە ڕێزی لێبگیردرێت.  گوتەبیژی دەزگای دیپلۆماسیی چین لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی داوایکرد بۆ چارەسەریی ناکۆکیەکانی نێوان سوریا و تورکیا هەوڵ بدەن و ڕێگە نەدەن بارودۆخی ناوچەکە ئالۆزتر بێت.

* جەزایەر، عێراق و لوبنانیش ئیدانەی دەسدرێژییەکەی تورکیا دەکەن.

محەمەد  جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران

*زەریف: ئاسایش لە رێگەی دەسدرێژی و هێرشەوە بەدەس نایە

محەمەد  جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی حکومەتیی تورکیادا بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڵ داوای ترکیادایە بۆ باشکردنی رەوشی ئاسایشیی ، گوتی : ئەم ئاسایشە لە رێگەی دەسدرێژی و هێرشەوە وەدەس نایە .

محەمەد  جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیمانە یەدا کە رۆژی هەینی بڵاوبووەوە ، بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بژارەی باشتری داوە بە تورکیا گوتی ، رێککەوتنی ئادانا ھەروا ئیعتباری ھەیە و ئیران ئامادەی نێوبژیکاری لە نێوان کورد و حکومەتی تورکیا وسوریایە تا ئاسایشی سنورەکان بە ئەرتەشی سوریا بسپێررێ بە ھاریکاری حکومەتی تورکیا

* یەکێتی ئەوروپا : داوا لە تورکیا دەکەین هێرشەکانی سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگرێت.

هاوکات فەرنسا بە توندی ئیدانەی ھێڕشەکەی تورکیای کردووەو  رایگەیاندووە: ئەو کەیسە دەگوازێتەوە بۆ  ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ھەر لەم حاڵەدا ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش رایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەکەین.

ھەڵوێست دەربڕینی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی ئەو ھێرشانەی تورکیا بۆ سەر سووریا لەکاتێکدایە کە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە، ئەمریکا و بەریتانیا و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و بە گشتی ناتۆی لە ئۆپراسیۆنەکەی ئاگادارکردووەتەوە.

* ولاتی هۆڵەنداش وێڕای ئیدانە کردنی ئەو پەلامارانە، بالوێزی تورکیای بانگ کردووە

ترەوە گوترەش سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوەکان

* سکرتێری گشتی ڕێکخراوی تەتەوەکانیش پەرۆشی دەربڕیوە لە ئاست پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا

لەلایێکی ترەوە گوترەش سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوەکانیش پەرۆشی دەربڕیوە لە ئاست دەسدرێژی تورکیا بۆسەر خاکی سووریا و حکوومەتی تورکیای بانگهێشت کردووە بە ڕێزنان لە جارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕچاو کردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیە مرۆڤیەکان و پاڵپشتی لە خەڵکی سڤیل و ناوچە مەدەنیەکان.

جڤینی نائاسایی کۆمکاری عەرەب

* جڤینی نائاسایی کۆمکاری عەرەب بە مەبەستی لێکدانەوەی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا

کۆمکاری عەرەبیش لە بڵاونامەیێکدا ڕایگەیاند لە پاش بانگهێشتنەکەی میسر بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە، کۆمکاری عەرەب ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیێک بە مەبەستی تاووتوێ کردنی پەلامارەکەی تورکیا بۆ سەر سووریا پێک دێنێت.

* هەڵوێستە دووفاقیانەکانی ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ کە لەپاش هاوئاهەنگی لەگەڵ تورکیا فەرمانی چوونەدەری هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا دەر کردووە و لەلایان هاوپەیمانە کوردەکانیەوە بە خەیانەت تۆمەتبار کراوە بە تویتێک هۆشداری داوەتە تورکیا بێتوو ئۆپەراسیۆنەکەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دوور لە چوارچێوەکانی واشنتۆن بێت، بەرەوڕووی نوشستی ئابووری دەکاتەوە.

بەلام ئێستا دەبێ بزانین نەیارەتیەکانی کۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ هەنگاوە یەک لایەنانەکەی تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ پەلامار دانی باکووری سووریا، دەبێتە هۆی پاشگەزبوونەوەی ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنە دەسدرێژکارانەکەی یاخود بەرزەفڕیەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فوراتدا هەروا بەردەوام دەبێت؟!

 

سەرپەیڤ