تشرینی دووه‌م 16, 2019 17:49 Asia/Tehran
  • ترامپ لەسێ دڕندەکاری جەنگی وڵاتەکەی خۆش دەبێ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، فەرمانی لێبوردن و بەخشینی سێ بەندکراوی درندەکار بە کاری ناڕەوای جەنگی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان و سووریا دەردەکا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "واشنگتۆن ئێگزماینەر"، "کلینت لۆرەنس" و "مەتیۆ گۆلستاین"  دوو سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان و"ئێدڤارد گالاگر" ئەندامێکی دیکەی سوپای ئەمریکا لە سوریا رۆژی هەینی کەوتنە بەر لێبوردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لۆرەنس، ساڵی٢٠١٢ لە ئەفغانستان فەرمانی دابوو بەهێزە چەکدارەکانی بندەستی هەتا چەکی قورس بەکاربێنن لەدژ سێ کەسی مەدەنی کە بەهۆیەوە، دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.

ئەو سەربازە ئەمریکییە، پاش دادگەییکران بەتاوانبار ناسێندراو ئێستا خەریکی تێپەڕاندنی ١٩ ساڵ حوکمی زیندانەکەیدا بوو بەڵام بەلێبوردنی ترامپ لەزیندان ئازدکرا.

گولستاین، سەربازێکی دیکەی ئەمریکیش تاوانبارکرابوو بەکوشتنی کەسێک لەئەفغانستان لەساڵی٢٠١٠داو بڕیاربوو مانگی داهاتوو واتە دیسەمبەری٢٠١٩ دادگەیی بکرێ، بەڵام ئەو فەرمانەی ترامپ، ناوبراوی لە درێژەی دادگەییکرانی ڕزگار کرد.

سەرپەیڤ