خۆپیشاندان لە پێتەختی کۆماری چێک ؛ خەڵک خوازیاری لەسەر کارلاچوونی سەرۆک وەزیر بوون .
هەزاران کەس لە خەڵکی کۆماری چێک ڕۆژی شەمە جارێکی دیکە بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان لە پراگی پێتەخت ، خوازیاری دەس لە کار کشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕلژادیو تەلەفیزونی ئێران خەڵکی کۆماری چێک لەو خۆپیشاندانەدا دروشمگەلێکیان دژی " ئاندرێ بابیش " سەرۆک وەزیران بەرز کردەوە . کۆماری چێک لە مانگەکانی ئەم دواییەدا بووەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی نەیارانی ئاندرە بابیش . خەڵکی کۆماری چک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیان تاوانبار بە گەندەڵی کردووە . ئاندرێ بابیش چەن دۆسیەی گەندەڵی هەیە . ناوبراو هەروەها تاوانبارە کە لە یارانەکانی یەکێتیی ئورووپا بۆ ئامانجی تاکەیی خۆی کەڵکی وەرگرتووە. یەکێتیی ئوروپا بە بڕێک لە وڵاتان لە ئوروپای ناوندی و ڕوژهەڵاتیی بۆ وێنە کۆماری چێک بە هۆی ئابووری لاواز لە چاو وڵاتانی ئوروپای ڕۆژئاوایی ، یارانە و یارمەتی دارایی دەدات . ئاندرێ بابیش ڕێبەی پارتی پوپولیست " ئانۆ بناغەدانەری ئیمپراتوریەکی دارایی گەورە لە بەشەکانی کشت و کاڵ خوراکی و دەرمانی لە کۆماری چێکە .