کانونی یه‌که‌م 04, 2019 17:05 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕووسیا سەبارەت بە ھەوڵی تێکدانی نێوانی ئێران و عێراق

نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ھەوڵی بیانییەکان لەمەڕ پاڵ پێوەنانی عێراق بۆ ھەڵشاخان لەگەڵ ئێران وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تاس، «واسیلی نێبێنزیا» نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێ شەممە «سێی دیسامیەر» لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە لە بارەی ڕەوشتی عێراقەوە ڕایگەیاند: ئێمە پەرۆشی کاریگەریی نەرێنیی ڕەوشتی سیاسیی عێراقین، ڕەوشتێک کە سەرچاوەی لە بڕێک ھەوڵدان لە ئاراستەی تەشەنە پێ دانی ئاڵۆزییەکان لە گردوپەڕی ئێران گرتووە لە ڕێگای تێکدانی زیاتری سەقام و ئاسایشتی عێراقەوە.

نێبێنزیا وتیشی: عێراق مافی ئەوەی ھەیە کە پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ دراوسێکانی دا ھەبێت و لە ئاراستەی پەرە پێ دانیشی دا ھەنگاو ھەڵگرێت، بەم پێیە کەس بۆی نییە ئەو پەیوەندییانە لاواز کات.

ئەم ھەڵوێستەی نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دوابەدوای ئەوە ھات کە «کلی کرافت» نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان  لە ھەمان کۆبوونەوەدا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ھیچ وڵاتێک بکات دوای لە دراوسێکانی عێراق کرد کە خۆیان لە دەستوەردان لەکاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتە ببوێرن.

عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بە تایبەت لە پارێزگاکانی باشووری ئەم وڵاتە کە لە ئەنجامی ئەو بشێوییانە ھەتا ئێستا کۆمەڵێک کوژراون و یان بریندار بوونە.