کانونی یه‌که‌م 04, 2019 18:18 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی ناتۆ: ئامادەی بەرەڤانی لە هاوپەیمانان لە دەریای باڵتیکین

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتی: ئێمە بۆ بەرەڤانی کردن لە هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەم پەیمانە لەوان ئەندامەکانی لە بەشی دەریای باڵتیک گەڵاڵە گەلیکمان هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشێتێد پرێس" ینس ستولتنبیرگ" سکرتێری گشتیی ناتۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ناتۆ لە لەندەن لەپرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ئێمە بۆ یەکەم جار لە مێژووی دامەزرانی ناتۆ هێزی ڕەزمی ئامادەمان بۆ سەقامگیر کردن لە ناوچەی باڵتێک لە بەردەس دایە کە بەشێک لە هێزە هێرشبەرانەکانی ئێمە لە ناوچە لە لیتوانی سەقامگیرن و فەرمابنەریەتیشی لە ئەستۆی ئاڵمانیایە. من شەوی ڕابردوو لەبارەی گەڵاڵەی بەرەڤانیانەی ناتۆ لەگەڵ سەرۆکانی ولاتانی جۆربەجۆر لەوان سەرۆک کۆماری تورکیا وتووێژم کرد. سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کاردانەوە بە بیروڕادەربڕینەکانی سەرۆک کۆماری فەرانسە کە وتبووی ناتۆ تۆشی جەڵتەی مێشک هاتووە وتی: بەم جۆرە نیە ناتۆ چالاکە وخۆی ئاپدیت دەکات سەبارەت بە پرس ومەسەلەکانی ڕۆژوسەرکەوتووترین هاوپەیمانی لە درێژایی مێژوو دایە. لە درێژایی نێژوو هەرکات کە دۆخ وگوڕانکاریەکانی جیهانیی گۆڕاوە ناتۆیش گۆڕاوە. بۆ یەکەم جاریش ئەم دواییانە هێزەکانی خۆی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئوروپا سەقامگیر کردووە . ئەندامانی ناتۆ لەحاڵی ئێستاکە دا لە جاو لەگەڵ ڕابردوو یارمەتی ماڵی زۆرتر لەبەردەستی ناتۆدادەنین. هەرلەو حاڵەدا شایەتین کە ئەمریکایش بوونی سەربازی خۆی لە ئوروپا پەرە پێ ئەدات. ماتۆ تەنیا جێگایەکە کە ئەمریکا وئوروپا بەشێوەی ڕۆژانە تیدا پێکەوە چاوپێکەوتن ووتووێژ دەکەن وپرس ومەسەلەکانی بەرباس لێک ئەدەنەوە ولەمەڕئەوان بڕیار گەلێک دەگرن ودەو ئەدەنە جێبەجێ کردنیان. ئێمە لە ناتۆ پرس ومەسەلەکانی ئاسایشتی وستراتژی پێ وشوێن دەگرین . وتیشی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیش لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پرس ومەسەلەی گرینگی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخی چەک وپێوەندی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا لێک ئەدەنەوە. سکرتێری گشتیی ناتۆ وتی ئێمە بۆ یەکەم جار لە مێژوو ی دامەزرانی ناتۆ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە لەندەن لەمەڕ بە هێزتر بوونی چین باس ووتووێژ دەکەین . بەهێزتر بوونی چین هەم هەل ودەرفەتە بۆ ئێمە هەم کێشە وئاستەنگمان بۆ بەدیی دێنێت. چین دوای ئەمریکا زۆرترین خەرجی بەرگری وسەربازی جیهانی هەیە . ئەم دواییانەیش بەشێک لە دەستکەوتە نوێکانی سەربازی خۆی لەوان لە بەشی ئەتۆمی خستووەتە بەر چاوی هەمووان ونومایشی داون.