داکۆکیی هەمدیسانی تڕەمپ لە ئاژاوەگێڕیەکانی ئەم بەینەی ئێران
کانونی یهکهم 06, 2019 08:28 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە بۆجارێکی دیکە لە ئاژاواگێڕیەکانی ئەم بەینەی ئێران پشتیوانیی کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ، وێڕای دوپاتکردنەوەی بانگەشەی پڕوپوچ لە دژی ئێران ، ئاژاوەچیەکانی بە خەڵکانێکی ئازادی خواز ناوبرد .
لە رۆژانی رابردوودا زۆرێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی لەوان دۆاڵد تڕەمپ سەرۆک کۆمار و مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کە بە جاران لە بایکۆتەکان لە دژی گەلی ئێران داکۆکیان کردووە ، ژێستی پشتیوانی لە گەلی ئێرانیان بە خۆ گرتووە .
ژێستی مرۆڤدۆستانەی کاربەدەستانی ئەمریکی لە کاتێکدایە کە بایکۆتی یەک لایەنە و ستەمکارانەی واشنگتۆن کە کەلوپەلی بنەڕەتی و تەنانەت خۆراک و دەرمان دەگرێتەوە ، کێشەی زۆری بۆخەڵکی ئێران بەدیهێناوە .