کانونی یه‌که‌م 06, 2019 15:14 Asia/Tehran
  • دژکردەوەی ترامپ و پەمپئۆو کۆشکی سپی بە هەنگاوی نوێی لێپرسینەوەی کۆنگرێس لە سەرۆک کۆمار

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمیانەی دژکردەوەی بە هەنگاوی نوێی دیموکڕاتەکان بەئاراستەی لێپرسینەوەی کۆنگرێس لە ناوبراو بەڵێنی دا کە لە بەرامبەریان دا سەردەکەوێ.

پەپیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕانسا دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆکی ئەمریکا دژکردەوەی نواندوە بەرامبەر بە هەڵوێستی کۆنگرێسی وڵاتەکەی بەمەرجی ئامادەکردنی نامەی لێپرسینەوەی یاسایی لە ناوبراوو وتویەتی : دیموکڕاتەکان لەخۆوە لێپرسینەوە لەمن دەکەن ، بەڵام ئیمە لەم شەڕەش دا هەر سەر دەکەوین.

مایک پەمپئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕاپۆرتە ٣٠٠لاپەڕەیەکەی دیموکڕاتەکانی لەمەر لێپرسینەوەی یاسایی لە سەرۆک کۆماری بە هەڵە پێناسە کرد.

نانسی پلۆسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکاش ڕۆژی پێنج شەم وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە کردەوە نایاسایەکانی ترامپ ڕوون کراونەوە بەشێوەی فەرمی داوای لە کومیتەی دادڤانی کۆنگرێس کرد دەقێکی داواکاری بۆلێ پرسینەوە لە سەرۆک کۆمار بەمەبەستی دەنگ وەرگرتن لە هۆڵی کۆنگرێس و گەڕاندنەوەی بۆ سینا ئامادە بکا.

پلۆسی لەمیانەی میدیاکۆنفڕانسیک دا وتی : سەرۆک کۆمار لە دەسەڵاتەکەی  کەڵکی خراپی وەرگرتوەو هاوکات ئاسایشی نیشتمانی لاوازوو ساخڵەمی هەڵبژاردنی ئەمریکای ڕووشاندوە.

کۆشکی سپی"ش لە دژکردەوە بەو هەڵوێستەی پلۆسی دا ، هەڵوێستی گرت و وتی : دیموکڕاتەکان دەبێ شەرمەزار بن لەخۆیان و هاوکاتیش ڕایگەیاند کە ئامادەن لە سینادا  بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێ.

لەدوای پەسەندکرانی دەقی لێپرسینەوەنامەکەی ترامپ لە کۆنگرێس دا ئەو گەڵالە گەڕێندرایەوە بۆ مەجلیسی سینا کە لەوێ دادگای ڕاگەیشتن بە تاوانەکانی سەرۆک کۆمار پێک دێ.

لە کۆتایی ئەو دادگایی کردنەش دا بێتوو دوو لە سێی سیناتۆرەکان دەنگ بدەن بە وەلانانی ترامپ ، ناوبراو لەسەر کار وەلا دەنرێ و لە کۆشکی سپی دەردەکرێ.

سەرپەیڤ