کانونی یه‌که‌م 23, 2019 17:05 Asia/Tehran
  • دان نانی بۆڵتۆن بە شکست ھێنانی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دژی کۆریای باکووری

راوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی دانی بەوەدا نا کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دژی کۆریای باکووری شکستی ھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دووشەممەی ماڵپەڕی ھەواڵیی «ئاکسیۆس»ی ئەمریکا، «جان بۆڵتۆن» راوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی وێڕای دان نان بە سەرکەوتوو نەبوونی سیاسەتی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی بەرنامەکانی ناڤۆکیی کۆریای باکووری ، وتی: دەوڵەتی داناڵد ترەمپ لە بارەی کۆریای باکوورییەوە بلۆف لێ دەدات و بەم زووانە لەوانەیە ھەمووان لەگەڵ دان پیادانانی ناوبراو لەمەڕ شکست ھێنانی سیاسەتەکانی لە بەرامبەر پیونگ یانگ بەرەوڕوو ببنەوە.

«جان بۆڵتۆن» وتیشی: قسەکانی ترەمپ و کاربەدەستانی باڵای کۆشکی سپی لەمەڕ ڕاگرتنی کۆریای باکووری لە ڕووی دەست ڕاگەییشتن بە چەکی ناڤۆکیی ھێندەش لە ڕاست ناچن.

«جان بۆڵتۆن» راوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە بارەی پەیامە ھەڕەشاوییەکەی پیونگ یانگیش وتی: ئەگەر «کیم جونگ ئون»ی ڕێبەری کۆریای باکووری بیەوێ لە سەر ناردنی پەیامە ھەڕەشاوییەکانی بەردەوام بێت، کۆشکی سپی دەبێ ھەڵس و کەوتێکی دەگمەنی لەگەڵدا بکات، ھەڵبەت دیارە دەوڵەتی ترەمپ دەبێ سەرەتا پێملی ئەوە ببێت کە لە بارەی پیونگ یانگەوە ھەڵەی کردووە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریای باکووری ڕۆژی شەممە چەند ڕۆژێک بەرلە کۆتایی ھاتنی ئەو مۆڵەتەی کە بە ئەمریکای داوە، لە بەیاننامەیەک دا لە دەستوەردانی واشێنگتۆن لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتە بە بیانووی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕەخنەی گرت و لە بارەی شوێنھاتەکانیەوە وشداریی دا.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەگەر واشێنگتۆن بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان ھەنگاو ھەڵنەگرێت، دیارییەکی لەباری کریسمەسی لە لایەن پیونگ یانگەوە پێ دەگات.

سەرپەیڤ