کانونی دوھەم 16, 2020 13:55 Asia/Tehran
  • پوتین بژاردەی بەئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕووسیای ناساند

سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەرۆکی دامەزراوەی باجی فیدراڵی ئەم وڵاتەی بۆ بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕووسیای ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە «میخائیل میشۆستین» سەرۆکی دامەزراوەی باجی فیدراڵی ئەم وڵاتەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕووسیای ناساند.

«میخائیل میشۆستین» دوای ئەوەی کە «دیمیتری مێدڤێدۆف» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕووسیا لە پۆستەکەی کشایەوە، بۆ بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕووسیا ناسێندرا.

«دیمیتری مێدڤێدۆف» و ئەندامانی کابینەی دەوڵەتەکەی ڕۆژی چوارشەممە چەند کاژێرێک دوای وتاردانەکەی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەرلەماندا ھەڵوەشانەوەی دەوڵەتیان ڕاگەیاند.

«ڤلادیمیر پوتین»یش وێڕای ڕەزامەند بوون بەم لەکارکشانەوەیە داوای لە وەزیرەکان کرد کە ھەتا کاتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازە کارەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن.

وەک باسی دەکرێت دیمیتری مێدڤێدۆف پاش وازھێنانی لە پۆستەکەی بڕیارە وەک جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕووسیا چالاکی بنوێنێ.

لەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا بڕێک بڕیاردان لە ڕووسیا لەوانە زیادکرانی تەمەنی خانەنشینی گەلێک جار خۆپیشاندانی نێو شەقام و بازاڕی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ