کانونی دوھەم 19, 2020 09:15 Asia/Tehran
  • بومەلەرزەی ٦ ڕیشتەری ئەندونیزیای هەژاند

بومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٦ پلەی ڕیشتەر شەوی ڕابروو پارێزگای "پاپوا" Papua لە ڕۆژهەڵاتی ئەندونیزیای هەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی  ئیرنا؛ بومەلەرزەکە لە قووڵایی ٣٣.٦ کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.

هێشتا سەبارەت بە زەبر و زیانی شیمانەیی ئەو بومەلەرزەیە هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە.

ئەندونیزیا بە حەشیمەتێکی زیاتر لە ٢٦٠ ملوێن کەسی لە سەر پشتێنی ناسراو بە "بازنەی ئاگر" هەڵکەوتووە کە بومەلەرزەی زۆر و بەهێزی تێدا ڕوو دەدات.

پشتێنی ناسراو بە "بازنەی ئاگر" ، نیوزیلەند تا باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ژاپۆن و قەراخ ئاوەکانی ڕۆژاوای ئەمریکای باکوور و باشووری بەژی ئەمریکا دەگرێتەوە.