کانونی دوھەم 21, 2020 17:20 Asia/Tehran
  •  دەسپێکردنی کۆبوونەوە  ئابووریەکەی داڤووس

کۆگەی جیهانی ئابووری داڤووس بە بەشداری زیاتر لە سێ هەزار بەشداربوو لە ڕامیارکارو ؛ ئابوریزان و چالاکانی کۆمەڵایەتی و کاربەدەستانی دەوڵەتی وڵاتان دەستی پێ کرد.

کۆمەڵگای جیهانی ئابووری   ئەمڕۆی  سێشەمە بە ڕاگەیندرانی حەوت بابەتی سەرەکی بریتی لە داهاتووی   سالم   ڕێکارگەلی  پاراستن لە  گۆی زەوی  کارو پیشەی باشتر  پرسەکانی ژێئوپولوتیک  کۆمەڵگا و داهاتووی کار  ئابورویگەلی دادگەرانەتر  و تەکنولوژیای کاڵاکان دەستی بەکار کرد . لەو دانیشتنەدا کە تا ڕۆژی هەینیە  زیاتر لە  سێ هەزار کەس لە  117 وڵات بۆ وێنە 53 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر  ئامادەن . دانیشتنی ساڵانەی کۆمەڵگای جیهانی ئابوروی  بە ئامادە بوونی   ڕێبەرانی سیاسی  و بلیمەتانی ئابوروی  و بازەرگانی  وڵاتانی جۆراوجۆری  جیهان بەڕێوە دەچێت و لە ژێر کارتێکەری ناوی شوێنی بەڕێوە چوونی بە ناوی دانیشتنی داووسی یەک   بە ناوبانگ بووە . دانیشتنی داووس  لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە ناڕازیان  ڕۆژی دووشەمە بۆ پەرە پێدانی باسەکان بە تەوەری ژینگە و دادگەری کۆبوونەوە .