دانیشتنی بەھێزکردنی تواناییە ناڤۆکیەکانی کۆریای باکوور لە پیۆنگ یانگ
دانیشتنی لێکدانەوەی تواناییە سەربازی و ناڤۆکیەکانی کۆریای باکوور رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی رێبەری ئەم وڵاتە لە پیۆنگ یانگی پێتەخت بەڕێوەچوو .
کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین بە گێڕانەوە لە مێدیاکانی کۆریای باکوور راپۆری دا ، لەم دانیشتنەدا لە بارەی پرۆسەی بەھێزکردنی ھێزە چەکدارەکان و ھەڕەشە سەربازیەکان بیرو ڕا گۆڕدرایەوە .
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە بەھێزکردنی سیاسەتەکانی پێشگرانەی سەربازیی ناڤۆکیی کۆریای باکوور و ئامادەکردنی ستراتژیایەک بۆ ئامادەباشی بە تەواوەتیی ھێزە چەکدارەکان لە بابەتەکانی دیکە ی جڤینەکە بوون.
ھەروەھا بڕیار درا توانایی یەکینەی تۆپخانەی کۆریای باکوریش بەھێز بکرێ .
دانیشتنی بەھێزکردنی تواناییە ناڤۆکیەکانی کۆریای باکوور لە پیۆنگ یانگ دوای وەستانی دانوستانەکانی واشنگتۆن - پیۆنگ یانگ بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور بەڕێوەدەچێ .