May 28, 2020 01:26 Asia/Tehran
  • کوبا جوڵەی نەوتبەرەکانی ئێرانی بە شکست ھێنانی ئەمریکا وەسفاند

سەرۆک کۆماری کوبا ڕایگەیاند: گەییشتنی نەوتبەرەکانی ئێران بە ڤەنزۆئیلا بە واتای شکست ھێنانی بایکۆتەکانی تاوانکارانەی ئەمریکایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلی، «میگێل دیاز کانێل» سەرۆک کۆماری کوبا دوابەدوای وەڕێ کەوتنی پێنج نەوتبەری ئێران بەرەو ڤەنزۆئیلا بۆ گەیاندنی بەنزین بەم وڵاتەی وا لە لایەن ئەمریکاوە بایکۆتی ملھوڕانەی لە سەرە، لە توییتێرەکەی دا نووسی: گەییشتنی نەوتبەرەکانی ئێران گەمارۆی قەبووڵ نەکراوو تاوانکارانەی ئەمریکای تێک شکاند.

بڕیاری ئێران لەمەڕ ناردنی بەنزین بۆ ڤەنرۆئیلا کە لە بەر بایکۆتەکانی ئەمریکا سووتەمەنیی لێ بڕاوە، بووەتە ھۆی مارەنگاز بوونی کاربەدەستانی واشێنگتۆن.

«حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕی دەوڵەت دا وێڕای ئاماژە کردن بە ناردرانی نەوتبەرەکانی ئێران بەرەو ڤەنزۆئیلا، پێی داگرت: خۆوەردانی ئەمریکییەکان لە سات و سەودای ئێران لەگەڵ ھیچ یاسایەک دا یەک ناگرێتەوە.

ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە سەرنجدانی گرفتی بەنزین لە ڤەنرۆئیلا پێنج نەوتبەری خۆی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە