درێژەی ناڕەزایەتیەکان لە ئەمریکا ، پۆرتلەند و جۆرجیا و ئۆکلەند لە ئاگردان
شار و ویلایەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا هەروا لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی ڕەش پێستێک لەو وڵاتە بوونەتە گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی خەڵک لە گەڵ هێزە ئاسایشیەکان و لە هەندێ لە شارەکانیش باری نائاسایی ڕاگەیندراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس ؛ فەرمانداری جۆرجیا بە دوای داوای سەرۆکی شارەوانی ئانتالیا باری نائاسایی ڕاگەیاند و بە نیازە 500 گاردی نیشتمانی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی شارەکە ڕەوانە بکات .
ناڕازایان بینای دادەوانی پۆرتلەند گەورەترین شاری ویلایەتی ئورگانیان ئاگردا ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێندێکی دیکە باس لە کونتڕۆڵی دووبارەی ئەو بینایە لە لایەن هێزەکانی پولیسەوە دەکەن .
خەڵکی ناڕازی لەو شارە ژمارێک لە فرۆشگەکانی کۆمپانیای ئەپڵیان تاڵان کرد .
لە ئوکڵەند لە شارە گەورەکانی کالیفوڕنیاش دۆخەکە نالەبار ڕاگەیندراوە و هەواڵەکان باس لە تاڵانی ناوەندە بازەرگانیەکان دەکات .
دووشەمەی ڕابردوو ئەفسەرێکی پوولیس هەوڵیدا بە ڕەفتارێکی توند و تیژ جۆرج فلۆید کە بێ چەک بوو قۆڵبەست بکات .
وێنەکان نیشان ئەدات کە ئەفسەری پولیسی ئەمریکایی ئەژنۆی خۆی لە سەر ملی فلۆید دانا بوو ئەو کارە بووە هۆی مردنی ئەو ڕەش پێستە .