حوزه‌یران 01, 2020 20:56 Asia/Tehran
  • 16 کوژراو لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژ لە شاری شیکاگۆ

کاربەدەستانی پۆلیسی شاری شیکاگۆ رایانگەیاند : لە تەقە وە دەسڕێژەکانی ئەم شارە 16 کەس کوژران .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی دەنگوباسی ئێن بی سی ، کاربەدەستانی پۆلیسی شاری شیکاگۆ لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا راپۆریاندا : لە  رووداوەکانی سێ رۆژی رابردوو لەم شارە ، لانیکەم 16 کەس کوژراون و 30 کەسیش بریندار بوونە  .

بە گوێرەی راپۆری کاربەدەستانی پۆلیسی ویلایەتی ئایۆوا ، تەقە لە شاری داونپۆرتی ئەم ویلایەتەش دوو برینداری لێکەوتەوە . 

ئەم تەقە و دەسڕێژانە لە کاتێکدا لە شاری شیکاگۆ و ویلایەتی ئایۆوا روو ئەدەن کە بە ھۆی ئاڵوزی و ناڕەزایەتیە بەرفراوانەکان لە سەرانسەری ئەمریکا ، لە دەیان شاری ئەمریکا یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ دیاریکراوە .