حوزه‌یران 02, 2020 05:36 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕازییاندا

«ستیفان دوجاریک» وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە دەوڵەتی ئەمریکای بۆ دان بەخۆداگرتن لە ھەمبەر ناڕازییاندا بانگێشتن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ستیفان دوجاریک» وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرێس کۆنفرانسێکدا داوای لە  دەوڵەتی ئەمریکا کرد لەی ھەمبەر ناڕازییاندا بۆ دان بەخۆی دا بگرێت.

شارە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا بە تایبەت شاری «مینیاپۆلیس»ی سەربە ئیالەتی «مینەسوتا»ی ئەم وڵاتە لەم ڕۆژانەدا گۆڕەپانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕازییانی دژی ھەڵس و کەوتی ڕەگەزپەرستانەی پۆلیسی ئەم وڵاتەیە.

ئەفسەرێکی سپی پێستی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو شارومەندێکی ڕەش پێستی بە ناوی «جۆرج فلۆید» لە شاری «مینیاپۆلیس»ی ئیالەتی «مینەسوتا» بە شێوەیەکی ڕندانە خنکاند.

ئەم تاوانە دڕندانەیە ڕق و توڕەیی جەماوەی دەمریکای ھەستاند و لە ئێستادا پۆلیس و ھێزەکانی ئاسایشت بە فەرمانی ترەمپ خەریکی داپۆڵساندنی خەڵکی ناڕازین.

لە ڕەوتی ناڕەزامەندییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکا سەدان کەس لەوانە چەند پەیامنێر بریندارو یان قۆڵبەست کراون.