حوزه‌یران 24, 2020 16:11 Asia/Tehran
  • کتێبە ھەراسازکەرەکەی «جان بۆڵتۆن» دەست بە فرۆشتنی دەکرێت

سەرباری پەلەقاژەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ پێشگرتن بە بڵاو بوونەوەی کتێبی بیرەوەرییەکانی ڕاوێژکاری پێشووری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی، فرۆشرانی ئەم کتێبە لە کتێب فرۆشییەکانی نیۆیۆرک دەستی پێ کرا.

فرۆشرانی کتێبەکەی «جان بۆڵتۆن» ڕاوێژکاری پێشووری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی کە لە بەر ئاشکرا کردنی سیمای ڕاستەقینەی «داناڵد ترەمپ» ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرنجی ھەمووانی بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە، لە ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی دەستی پێکراوە.

لەم کتێبەدا باسی ئەوە کراوە کە، «داناڵد ترەمپ» ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەوڵی ڕاکێشانی داکۆکیی چین بووە بۆ ھەڵبژێردرانی دووبارەی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکا.

لەم ئاراستەیەدا دادوەرێکی ئەمریکی ڕۆژی شەممە داخوازیی دەوڵەتی ترەمپی بۆ دەرکردنی بڕیارێک لەمەڕ قەدەغەکرانی بڵاو بوونەوەی کتێبەکەی «جان بۆڵتۆن» ڕەت کردەوە.

دەوڵەتی ترەمپ لە ھەوڵی ئەوەدا بوو کە بڕیارێک لە دادگە وەربگرێت بۆ پێشگرتن بە بڵاو بوونەوەی ئەم کتێبەی کە ناوی «ژووری ڕووداوەکە»ی لە سەر دانراوەو داگری بیرەوەرییەکانی بۆڵتۆن لەنێو کۆشکی سپی دایە. دەوڵەتی ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە ئەم کتێبە ھێندێک بابەتی ھەرەنھێنی لەخۆ دەگرێت و ھەڕەشەیەک بۆ ئاسایشتی نیشتیمانیی دێتە ئەژمار.

«جان بۆڵتۆن» ئاپریلی ٢٠١٨ بە تیمی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپییەوە پەیوەست بوو، کەچی لە مانگی سپتامبەری ساڵی دوتر واتە ٢٠١٩ وازی لە دەوڵەتی ترەمپ ھێنا.

لەگەڵ ئەمەش دا ترەمپ وتبووی کە ، بۆڵتۆنی لە بەر ناکۆکییە توندوتیژەکانیان لە پۆستەکەی دوور خستووەتەوە.

سەرپەیڤ