حوزه‌یران 29, 2020 19:01 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتوەکان: دەبێت پلانی سەپاندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە کەناری رۆژئاوا بوەستێنرێت

گەورە بەرپرسێکی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل بوەستێت لە بەرەوپێشبردنی پلانە "نایاساییەکە"ی بە سەپاندنی دەسەڵاتی لە کەناری رۆژئاوادا، هۆشداریشیدا، "ئەو کارە دەبێتە هۆی زیادبونی توندوتیژییەکان".

 

میشێل باشیلە، ئەندامی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان  لە بەیاننامەیەکدا  داوای لە ئیسرائیل کرد، بەرەپێشبردنی پلانی سەپاندنی دەسەڵاتی وڵاتەکەی لە بەشە داگیرکراوەکانی کەناری رۆژئاوا بوەستێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "من نیگەرانی ئەوەم کە بەرەپێشبردنی پلانەکە ببێتە هۆی زیادبوونی تونوتیژی و پێکدادانەکانی ناوچەکە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیانلەدەستبدەدەن".

بریارە لە یەکی تەموزی ئەمساڵەوە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە فەرمی دەست بکات بە جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی دەسەڵاتی وڵاتەکەی لە بەشەداگیرکراوەکانی خاکی فەڵەستین لە کەناری رۆژئاوا، ئەم کارەش لەلایەن فەڵەستینییەکان و وڵاتانی عەرەبی و چەندین وڵاتی جیهانەوە ئیدانەکراوە.