حوزه‌یران 30, 2020 10:36 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئاڵمانیا لە لێنەھاتوویی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە سەروبەندی سەرۆکایەتی کردنی یەک مانگەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە لایەن وڵاتەکەیەوە، لە لێنەھاتوویی ئەم ئەنجومەنە ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلی ،«ھایکۆماس» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی دووشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان خەریکە لە گۆ دەکەوێت، وتیشی: ئەم ئەنجومەنە تەنانەت لە کاروبتارو بابەتگەلێکی گرینگی وەک قەیران لە سووریاو یان گشت داگر بوونی کۆرۆنا، لە بەر ناکۆکی و ئاڵۆزیی لە ڕادەبەدەری نێوان ئەندامە ھەمیشەییەکانی ناتوانێ بە ئەنجامێکی ھاوبەش بگات.

ماس جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەنجومەنی ئاسایشت لە قەیرانە بەرفراوانەکانی ئێستا لەوانە سووریاو ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیدی ناتوانێ ئەوەی لەم ئەنجومەنە چاوەڕوانی دەکرێت وەدی بێنێ.

 وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا وتیشی: بێ دەنگە لێکردنی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە جەنگەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا قەت جێگای قەبووڵ نییە.

بەرلەمەش چەند دامەزراوەیەکی نێونەتەوەیی لەوانە ئاکسفام، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان بە لێنەھاتوویی لە بارەی وەدی ھێنانی ڕێککەوتنێک بۆ چەسپاندنی ئاگربڕێکی جیھانی لە جەنگەی تەشەنای کۆرۆنا تۆمەتبار کردبوو.

سەرپەیڤ