ته‌مووز 06, 2020 13:17 Asia/Tehran
  • روانگەی سوریی مافی مرۆڤ: بەڵگەو سەنەدی کوژرانی٤٥٩ بەکرێگیراوی سوری لەوان 30 منداڵ لە لیبیامان کۆکردۆتەوە

روانگەی سوریی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەڵگەوسەنەدەی هاوپێوەند بە کوژرانی٤٥٩ بەکرێگیراوی سوری لەنێو گرووپە سەرهەڵداوەکانی جێی داکۆکی تورکیا بۆ وێنە سی منداڵ و تازەلاوی تەمەن ژێر١٨ساڵ لە لیبیامان کۆکردۆتەوە لەو کاتەوە کە ئانکارا ئەوان دەگوێزێتەوە بۆئەو وڵاتە.

 

روانگەی سوریی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەنێو ئەو کوژراوانە لە لیبیا، سەرۆک و بەرپرسانی تاقمە سەرهەڵداوەکانی سوریاش بەرچاو دەکەوێ لەچوارچێوەی ئەو هێزانەی لەتەنیشت هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیادا شەڕ دەکەن.

لەو بەیاننامەدا ئاماژە کراوە، گەڕانەوەی ژمارێکی نوێی میلیشیاکان لە لیبیاوە بۆ سوریا پێوشوێن گیراوەو ئەو گەڕانەوە هاوکاتە لەگەڵ ئۆپراسیۆنە پێچەوانەکەی واتا چوونەدەری سەرهەڵداوانی سوریی مەشق پێکراو لە سەربازگەکانی تورکیا و گەڕانەوەیان بۆ خاکی لیبیا.

ڕوانگەی سوریی مافی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی سەربە نەیارانی حکومەتی سوریایە، ڕایگەیاندووە، چوونەسەری ژماری ئەو شەڕکەرانەی هەتا ئەمڕۆ لە سوریاوە چوونەتە خاکی لیبیا گەیشتووەتە نزیک ١٥ هەزار و٣٠٠ کەس، ٥٢٥٠ کەسیان گەڕاونەوە سوریا ئەوە لەکاتێکدایە کە تورکا درێژە دەدا بە گواستنەوەی هێزی بەکرێگیراوی زیاتر بۆ پاسگەو سەربازگەکانی بەمەبەستی مەشق پێکردن و گواستنەوەیان بۆ لیبیا.

روانگەی سوریی مافی مرۆڤ هەروەها ڕایگەیاند، لەکۆی هێزە ڕەوانەکراوەکان بۆ لیبیا نزیکەی ٣٠٠ کەسیان تەمەنی ١٤ تا ١٨ ساڵانیان هەیەو زۆربەیان سەربە گوردانی" السلطان" ـن.

لەلایەکی دیکەوە ٤٠٠ بەکرێگیراوی تورکیا لە لیبیاش چوون بۆ ئەو وڵاتەیان کردۆتە بیانوویەک بەمەبەستی گەیشتن بە ئوروپا و بەشێوەی نایاسایی لەڕێی ئیتالیاوە چوونەتە خاکی ئوروپا.