ته‌مووز 07, 2020 16:56 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی زانایانی ئیسلامیی پاکستان بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و توندئاژۆیی

زانایانی ئیسلامیی پاکستان بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە ئیسلام ئابادی پێتەختی ئەم وڵاتە جەختیان کرد لە سەر بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و توندئاژۆیی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، زانایانی ئایینیی پاکستان دوێنێ دووشەممە لە کۆبوونەوەکەیاندا بۆ بەرەڤانی کردن لە سیمای ئاشتی خوازانە بوونی ئیسلام لە بەرامبەر دیاردەی نەگریسی توندئاژۆیی و ھەنگاوی چەواشەکارانەو تێکدەرانەی تەکفیری و تاقمە تیرۆریستەکان لەوانە داعش ، بەرەیەکی ھاوبەشیان پێکھێنا.

«پیر نودۆلحەق قادری» وەزیری کاروباری ئایینیی پاکستان لە دانیشتنەکەدا سەبارەت بە جم و جوڵەکانی ئەم دواییەی ڕەوتی تەکفیری لە پاکستان نیگەرانی دەربڕی و وتی: دووبەرەکی سازکردن لە نێو کۆمەڵگای ئیسلامی ھەنگاوێکی شەیتانی و بانگێشتن بۆ یەکرتن و یەکانگیر بوونی ئیسلامی کردارو ئەرکێکی ئیسلامییە.

«مەولانا موحەممەد عەبدولخەیر ئازاد» ئیمام جومعەی مزگەوتی شاری لاھوور، «پیر نەقیب ڕەحمان» لە مامۆستایانی ئایینیی پایەبەرزی سوننەی پاکستان، زانا «عاریف واحیدی» سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی زانایانی شێعەو کۆمەڵێکی تر لە کەسایەتییە ئایینییەکانی پاکستانیش لەم دانیشتنەدا وێڕای ئیدانەکردنی جم و جوڵی تەکفیرییەکان، جەختیان کرد لە سەر ھێزمەند کردنی یەکێتی و یەکانگیر بوونی نێوان کۆمەڵگای موسڵمانانی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ