ته‌مووز 11, 2020 09:28 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی چین بە گەمارۆکانی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی چین سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکای بە مەترسیدار ناو بردووە و بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی داوە.

بڕیارەکەی پێنج شەممە شەوی ڕابردووی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سزادانی دامەزراوەیەکی ئەمنی و 4 بەرپرسی باڵای چین کاردانەوەی توندی ئەم وڵاتەی لێکەوتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی ئەمریکا بە بیانووی دۆخی ناوچەی سین کیانگ بە دەستێوەردانێکی مەترسیدار لە کاروباری ناوخۆیی دادەنرێت و زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەگەێنێت.

حکومەتی چین هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە بە توندی وەڵامی ئەو گەمارۆیانەی ئەمریکا دەداتەوە.پێشتر مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی هاتنی دیپلۆماتکارانی چین سنوردار دەکات.