ئەمریکا، دوپات کرانەوەی ئیدعا وبانگەشەی بێ پایە وبنەڕەتی " هوک" لەدژی ئێران
تهمووز 11, 2020 10:17 Asia/Tehran
نوێنەری تایبەتی حکومەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە درێژەی ئیدعا وبانگەشە بێ پایە وبنەڕەتەکانی خۆی لەمەڕ ئێران وتی: وڵاتەکەی هەموو کردەوەی پێویست بۆ متمانە لە بەردەوام بوونی بایکۆتی چەکەمەنی ئێران دەکار دینێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ؛ برایان هوک ڕۆژی هەینی لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناوەندی تۆژێنەوەی هادسون ئیدعای کرد : ئێران بە تاقیکاریە موشەکیەکانی خۆی وهەڕەشەی ناوچەکه درێژە ئەدات.
بە نزیک بوونەوە لە کاتی کۆتایی بایکۆتی چەکەمەنی ئێران ، مانگی ئۆکتۆبەر بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ئەمریکا ئەگەرچی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاتووەتە دەر بەڵام لە هەوڵ دایە بە خستنەڕووی گەڵاڵەیەک پیشان بدات هەروا دەتوانێ لە ڕەوتی جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ناڤۆکی وبڕیارنامەی هاوپێوەندی لە ئەنجومەنی ئاسایش کارتێکەری هەبێت.