تشرینی دووه‌م 25, 2020 04:11 Asia/Tehran
  • پشتڕاست کرانەوەی سەرکەوتنی «بایدێن» لە ویلایەتی «پێنسیلڤانیا»

وەزارەتی کاروباری نێوخۆیی ویلایەتی «پێنسیلڤانیا» وێڕای پشتڕاست کردنەوەی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لەم ویلایەتەدا، «جۆ بایدێن»ی پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی وەک سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکە لە ویلایەتی «پێسیلڤانیا» ڕاگەیاند.

بەد پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، « تام ڤۆڵف» فەرمانداری ویلایەتی «پێسیلڤانیا» ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێردا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە وەزارەتی کاروباری نێوخۆیی ئەم ویلایەتە بە فەرمی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکای لە «پێنسیلڤانیا» پشتڕاست کردووەتەوە، جەختیشی کرد: «بایدێن»ی وەک سەرکەوتووی ھەڵبژاردن لەم ویلایەتەدا ناساندووە.

ویلایەتی «پێسیلڤانیا» بە ٢٠ دەنگی ئلێکتراڵ لە ھەڵبژاردنەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا لەو ویلایەتە ھەرە گرینگانە دەھاتە ئەژمار.

سەرپەیڤ