کانونی یه‌که‌م 15, 2020 06:59 Asia/Tehran
  • «بایدێن» بە فەرمی ھەڵبژاردنەکەی ئەمریکای بردەوەو «ترەمپ»یش وەزیری دادی ئەم وڵاتەی ناچارکرد واز لە پۆستەکەی بھێنێت

«جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات بە دەستخستنی ٣٠٦ دەنگی ئلێکتراڵ، بە فەرمی ھەڵبژاردنەکەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکای بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ئەندامانی «کۆگەی بژاردە چییان» یان «ئلێکتراڵ کالێج»ی ئەمریکا دوای کۆتایی ھاتنی دەنگوەرگرتنەکەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی دیسامبەر« بایدێن»یان وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیاری کرد.

لە دەنگوەرگرتنەکەی «کۆگەی بژاردە چییان» ٥٠ ئیالەتی ئەمریکاو ناوچەکەی تایبەتیی کۆلۆمبیا، «بایدێن»توانی ٣٠٦ دەنگی ئلێکتراڵ بە خۆی تەرخان بدات و ترەمپیش ٢٣٢ دەنگی بە دەست ھێنا. ھەرکام لە پاڵێوراوانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردندا دەبێ لانیکەم ٢٧٠ دەنگی ئلێکتراڵ مسۆگەر کەن.

کۆبوونەوەی «کۆگەی بژاردە چییان» ناسراو بە «ئلێکتراڵ کالێج» لە کاتژمێر دەی بەیانییەوە بە کاتی خۆجێیی لە ئیالەتی «ڤێرمۆنت»ەوە دەستی پێ کراو پاشان ئیالەتەکانی دیکەش ھەر کۆبوونەوەیەکی ھاوچەشنیان لە پێتەختی ئیالەتەکەیاندا بەڕێوە برد.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە«ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوە بەسەرچووی ئەمریکاش چەند خولەکێک دوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی دەنگوەرگرتنەکەی  «کۆگەی بژاردە چییان»ی ئەم وڵاتە باسی کشانەوەی «ڤیلیام بار» وەزیری دادو دادئەستێنی گشتیی ئەم وڵاتە لە پۆستەکەی کرد.

ترەمپ لە توییتێردا نووسیویەتی: «ڤیلیام بار» بەرلە کریسمەس واز لە پۆستەکەی دێنێ و «جف ڕۆسێن» یاریدەری بار سەرپەرەشتیی وەزارەتی دادی ئەمریکا بە ئەستۆ دەگرێت.

جێگای ئاماژەیە «ڤیلیام بار» پێشتر ڕایگەیاند بوو ھیچ بەڵگەیەکی لە بارەی بانگەشەی تاقمەکەی ترەمپ سەبارەت بە ڕوودانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردندا بەدیی نەکردووە.

سەرپەیڤ