کانونی دوھەم 07, 2021 00:26 Asia/Tehran
  • «پێنس» داخوازیی «ترەمپ»ی بۆ ڕەت کردنەوەی دەنگەکانی ئلێکتراڵ کالیج قەبووڵ نەکرد

یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا داخوازیی «دۆناڵد ترەمپ»ی بۆ ڕەت کردنەوەی دەنگەکانی ئلێکتراڵ کالیج قەبووڵ نەکردو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە، وەھا کارێکی پێ ناکرێت.

ڕاپۆرتی ئیرنا، «مایک پێنس» یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا  شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: پێی ناکرێت دەنگەکانی ئلێکتراڵ کالیج ڕەت کاتەوە.

لە ئەنجامی پەسەند کرانی دەنگەکانی ئاێکتراڵ «جۆبایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان وەک سەرۆک کۆماری فەرمیی ئەمریکا دەستەڵات دەگرێتە دەست.

پشتگری نەکردنی «پێنس لە ترەمپ لە کاتێکدایە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاژێرێک بەرلە لێدوانەکەی ئاماژەی کردبووە ڕۆڵی پێنس لە پەسەند کڕدنی دەنگەکانی ئلێکتراڵ کالیج و وتبووی کە ناوبراو دەبێ لە ئێستادا بە ھانامانەوە بێت و ئەگەر شتگریمان لێ نەکات ئەوە ڕۆژێکی دڵتەزێنمان دەبێت.

سەرپەیڤ