کانونی دوھەم 07, 2021 01:02 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی قەیران لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

لایەنگرانی ترەمپ لە کاتی کۆکردنەوەی دەنگەکانی ئلێکتراڵ ھەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێسی ئەمریکاو داگیریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ چوونە نێو بینای کۆنگرێسی ئەمریکا  تێکھەڵچوونی چەکدارانەی لێ کەوتەوە.

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە، لایەنگرانی ترەمپ دوای تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیس توانیویانە کنە بکەنە نێو بینای کۆنگرەو بە ھەڵدانی دروشم داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠یان کردووە.

وەک باسی دەکرێت لە ئێستادا «مایک پێنس» یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ نوێنەرانی سێنا ئەو بینایەی بەجێ ھێڵاوەو گوێزراوەتەوە بۆ شوێنێکی ھێمن.

سەرۆکی شارەوانیی واشێنگتۆن ڕایگەیاندووە لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەکاتی ئەو شارە قەدەغەی ھاتوچۆ لە پێتەختی ئەمریکادا جێبەجێ دەکرێت.

«ئادام کینزینگێر» نوێنەری کۆماریخوازان اە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ویلایەتی «ئیلینۆ»ی لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسیویەتی: ئەمە کودەتایە.

سەرپەیڤ