کانونی دوھەم 13, 2021 11:33 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی دوورخستنەوەی ترەمپ لە پۆستەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا پەسەند کرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی ئەرێنیی دا بە بڕیارنامەی دوورخستنەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پۆستەکەی بە پشتبەستن بە پاشکۆی ٢٥ی یاسای بنەڕەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «سی ئێن ئێن»، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی، بە تێپەڕاندنی بڕیارنامەیەک کە «جیمی ڕاسکین» نوێنەری دیموکراتی ویلایەتی «مریلەند» خستوویەتیە ڕوو، داوایان لە «مایک پێنس» ی یاریدەری «ترەمپ»کرد کە ھەرچی خێراتر ھێزو دەستەڵاتی خۆی بە گوێرەی بڕگەی چواری پاشکۆی ٢٥ی یایای بنەڕەتی بۆ وەلانانی سەرۆک کۆمار بەکار بێنێ.

پەسەند کرانی ئەم بڕیارنامەیە لە کاتێکدایە کە سەرەتای ڕۆژی سێ شەممە «پێنس» لە نامەیەک دا بۆ «نانسی پلوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داخوازیی کاراکردنەوەی پاشکۆی ٢٥ی یاسای بنەڕەتیی بۆ وەلانانی «ترەمپ» ڕەت کردبووەوە.

«پلوسی»یش وشداریی دابوو کە ئەگەر بێتو «پێنس» خۆی لە قەرەی کاراکردنەوەی پاشکۆی ٢٥ی یاسای بنەڕەتی نەدات، بژاردەکەی دیکەی کۆنگرێس ھەنگاوھەڵگرتن بەرەو پرساندنی «ترەمپ» دەبێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە نیازن ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەی گەڵاڵەی پرساندنی ترەمپ بە تۆمەتی ھەڵخڕاندن بۆ سەرھەڵدان و ئاژاوە دەنگ وەرگرن.

خو.لی سەرۆک کۆمارەتییەکەی ترەمپ لە بەرواری بیستەمی ژانویەی ٢٠٢١ کۆتایی پێ دێت. ئەگەر بێتو ھەتا بەرلە کۆتایی ھاتنی ئەم خولە پرساندنی بۆ جێبەجێ بکرێت لەوانەیە بە بڕیاری سێنا لە بەئەستۆگرتنی ھەرچەشنەو پۆستێکی فیدراڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چ بە شێوەی ھەڵبژاردن و چ بە شێوەی دیاری کران بێ بەری بکرێت.

 

سەرپەیڤ