کانونی دوھەم 13, 2021 22:42 Asia/Tehran
  • سئول ڕایگەیاند: لە ھەوڵی دیپلۆماسیانەی بۆ ئازاد کردنی  نەوتبەرەکەی شکستی ھێناوە

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور وێڕای پێداگرتن لە سەر شکست ھێنانی ھەوڵی دیپلۆماسیانەی جێگری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ ئازاد کردنی نەوتبەرەکەیان لە ئاوەکانی ئێران، ڕایگەیاند: دانوستان لە نێوان ھەردووک وڵاتە ھەروا بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، میدیاکەی کۆریای باشوور وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەوڵە جەختی لەوە کردەوە کە، ئەرکی دیپلۆماسیانەی «چویی جۆنگ کان» بۆ ئازاد کردنی نەوتبەرەکەی کۆریای باشوور لەژێر ڕکێفی ئێران شکستی ھێناوە.

ئەم ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە گەشتەکەی ئەم دواییەی کاربەدەستە باڵاکەی کۆریای باشوور بۆ ئێران و دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەو گەشتەی ناوبراو بەمەبەستی وتووێژ لە بارەی پارە دەست بەسەردا گیراوەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆریای باشوور لە بەر بایکۆتەکانی ئەمریکاو ئازاد کردنی نەوتبەرو ستافەکەی ئەنجامی گرتووە.

ڕۆژنامەی «کۆریا جونگ ئانگ» لە ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی خۆی دا نووسی: دیپلۆماتەکانی کۆریای باشوور کە لە بارەی ئازاد کرانی نەوتبەرەکەی کۆریا بە تێروتەسەلی دانوستانیان کرد، دوابەدوای یەک نەگرتنەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لە سەر داراییە دەست بەسەردا گیراوەکەی ئێران و بانگەشەی پیس کردنی ژینگە، بە دەست بەتاڵی ئەو وڵاتەیان بەجێ ھێڵا.