کانونی دوھەم 16, 2021 15:27 Asia/Tehran
  • نامەی لیپێچێنەوەی ترامپ حەوتەی داهاتوو دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند کاربەدەستانی ئەم ئەنجوومەنە خەریکی ئامادەکردنی گەڵاڵەی دادگەیی کرانی ترامپن و بە زوویی ڕادەستی ئەنجومەنی پیرانی دەکەن.

 

نانسی پلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا حەوتەی داهاتوو لێپێچێنەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.

پلوسی ڕۆژی هەینی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کاربەدەستانی ئەنجومەنی نوێنەران خەریکی ئامادە کردنی گەڵاڵەی دادگەیی کردنی دۆناڵد ترامپن وبە زوویی ڕادەستی ئەنجومەنی پیرانی دەکەن.

ناوبراو لەمەڕ پەلاماری لایەنگرانی ترامپ بۆ کۆنگرەیش وتی :هەربەو جۆرە کە بە ئەندامانی کۆنگرە وتم کاردانەوەی ئێمە بەم پەلامارە بۆسەر دێموکراسیی ئێمە زۆر هەستیار بووە، بەڵام ئێمە لەمەڕ چونیەتی بڕیاردان بۆ حەرەکەت بەرەوپیش بۆ ئاسایش نابی ئیحساسی بجوڵێینەوە. هەموو هان دان و ورۆژاندنێک لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجام بووە . من زۆرێک لە فیلمەکانی ئاژاوە و بشێویەکانم بینیوە.

 

سەرپەیڤ