یەکەم پۆست لە کابینەی نوێی بایدن پەسندکرا
ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا «ئەڤریل هاینێس»ی وەکو یەکەم بەرپرس لە کابینەکەی «جۆ بایدن» پەسندکرد و ناوبراو لە ئێستادا پۆستی بەڕێوەبردنی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکای بە ئەستۆ گرتووە .
لە دانیشتنی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا ێهاینێس» بە ٨٤ دەنگی بەڵێ و ١٠ دەنگی نەخێر بوو بە بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا .
«مارک وارنەر» سیناتۆری کۆمارییەکان رایگەیاند، "گرنگی پۆستەکەی «هاینێس» بۆ وڵات وایکرد وەکو یەکەم کەس دەنگ لەسەر پەسندکردنی بدرێت.
بەڕێوەبەری نوێی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا بە لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنەکەی ڕاگەیاند: چین یەکەم پرس و جێگەی سەرنجی کارەکانی دەبێت لە ئیدارەی بایدندا. ھاوکات لە بەر نارون بوونی بەرنامەو پرۆگرامی داهاتوی هەواڵگری ١٠ سیناتۆر بە نەخێر دەنگیان دایە.
«ئەڤریڵ هاینێس» ساڵی ١٩٦٩ لە دایکبوە ، پارێزەرە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ ھەتا ٢٠١٧ لە ئیدارەی باراک ئۆباما وەکو جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کاری کردووە.