ترامپ 8 ی شوبات دادگایی دەکرێت
کانونی دوھەم 23, 2021 11:04 Asia/Tehran
چاک شومێر سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند : دادگای لێپێچینەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ھەشتی شوبات بەڕێوەدەچێ .
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا 13 ی ژانیڤەری ، بە 232 دەنگی تەبا و 197 دەنگی نا ، گەڵاڵەی لێپێچینەوەی دۆناڵد ترەمپی پەسەند کرد .
بە دوای پەلاماری لاگرانی ترامپ بۆسەر کۆنگرە ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی لێپێچینەوەی دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد .
ئەوە یەکەم جار لە مێژووی 244 ساڵەی ئەمریکادایە کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە ، دوو جار گەڵاڵەی لێپێچینەوەی سەرۆکێک پەسەند دەکات .
ترامپ دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئامادە نەبوو شکستی ھێنانی قەبوڵ بکات .
ئەو ھەروەھا لە ئاھەنگی سوێندی یاسایی جۆ بایدنیش کە بیستی ژانیڤەری بەڕێوەچوو بەشداری نەکرد .