کانونی دوھەم 25, 2021 21:30 Asia/Tehran
  • قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر هاوڵاتیانی بریتانی، برازیلی و ئەوروپا بۆ ئەمریکا لەبەر کۆرۆنا نوێ دەکرێتەوە

بەرپرسانی کۆشکی سپی رایانگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن قەدەغەی گەشتکردن لەسەر هاوڵاتیانی بریتانی، برازیلی و ئەوروپا نوێدەکاتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، بەرپرسانی کۆشکی سپی رایانگەیاندوە، ئیدارەی بایدن وەڵامێکی توندی کۆرۆنا دەداتەوە، سەرەڕای سەپاندنی بڕیاری بەکارهێنانی ناچاریی دەمامک، هاوکات لەمڕۆوە قەدەغەی گەشت لەسەر هاوڵاتیانی بریتانی، برازیلی و ئەوروپا نوێدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەرۆژی دوشەممەی داهاتوشەوە، بایدن قەدەغەی گەشت لەسەر ئەوانەش درێژدەکاتەوە کە بەمدواییە سەردانی ئەفریقای باشوریان کردوە.

لەسەرەتای دەستبەکاربونیدا، بایدن پلانێکی چڕوپڕی بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا راگەیاند و تێیدا هاتوە، ئەو کەسانەی کە روولە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکەن پێویستە کەرەنتینەبکرێن.

سەرپەیڤ