کانونی دوھەم 26, 2021 07:38 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ھێشتاش پەرۆشی دابەشکرانی جیھانم

«ئانتۆنی گۆتریش» سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاندووە کە، ئەوەی ڕاستی بێت لە ئێستادا ترسی ئەوەم ھەیە کە دنیا بە سەر دوو کەرتی بە تەواوی جیاواز دابەش بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی جیهان، «ئانتۆنی گۆتریش» سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی دووشەممە لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لەڤیدیۆ کۆنفرانسی تایبەت بەدیداری ئابوریی جیهانی کە لەداڤۆس بەڕێوەچوو رایگەیاند: نایشارمەوە کە ھەتا ئێستاش لەوە دەترسم کە جیهان ببێتە دوو بەش و هەریەکەشیان خاوەنی ئابوری، بازرگانی و دراوی خۆی بێت.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەش کرد کە، ئەو دو بەشەی جیهان کە من ترسی دابەش بوونیم هەیە، هەریەکەیان خاوەنی تۆڕی ئینتەرنێت و سیاسەت و ستراتیژیای سەربازی و زیۆپۆلیتیکی خۆیەتی.

«ئانتۆنی گۆتریش» پێشتریش لەکۆبونەوە فەرمییەکاندا هۆشداریی دابوو لەدابەش بوونی جیهان و رایگەیاندبوو کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین کاریگەری خراپ لەسەر جیهان دادەنێت و دەمانخاتە بەردەم دابەش بوونێکی گەورەی ئابوری و سەربازی.

سەرپەیڤ