کانونی دوھەم 27, 2021 05:01 Asia/Tehran
  • «ئانتۆنی بلینکێن» بوو بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا شیساوەتیی «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری پێشنیارکراوی «بایدێن» بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی پەسەند کرد.

سێنای ئەمریکا بە ٧٨ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ٢٢ دەنگی ناتەبا «ئانتۆنی بلینکێن»ی بۆ پۆستی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ھەڵبژارد. بەم پێیە «ئانتۆنی بلینکێن» حەفتاویەکەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێتە ئەژمار.

سێناتۆر «ڕێند پاڵ» لە کۆبوونەوەی سێنای ئەمریکا لەو نەیارانەی «بلینکێن»بوو کە لە سیاسەتەکانی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکاو ھەروەھا بلینکێن لەمەر ھێرش کردنە سەر عێراق، ھێرشی سەر لیبی و ھێرشی سەر سووریا ڕەخنەی گرت و بە ھۆکاری بشێوی و خەرج کردنی چەندین تریلیۆن دۆلار بۆ ڕوخاندنی ڕژێمەکان زانی.

ھەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس لەم بارەیەوە نووسیویەتی: «بلینکێن» ئەو ئەرکەی لە سەر شان دەبێت کە خواستی «بایدێن» بۆ ھەڵگەڕاندنەوەی بۆچوونی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا کە بووەتە ھۆی لاواز بوونی ھاوپەیمانییە نێونەتەوەییەکانی ئەم وڵاتە، جێبەجێ بکات.

سەرپەیڤ