شوبات 26, 2021 15:35 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا پێشێلکردنی یاساوڕێساکانی مافی نێونەتەوەییە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ھەینی وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی شەوانەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، ئەو ھێرشانەی بە پێشێلکردنی یاساوڕێساکانی مافی نێونەتەوەیی زانی.

 

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی پەیامنێرانی لاو، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا «پێنتاگۆن» شەوی ھەینی ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە بە فەرمانی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆمار، بنکەکانی سەر بە تاقمی خۆڕاگریی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا بوردومان کردووە.
لەم پەیوەندییەدا میدیای سابرین نیوز سەربە ھێزەکانی خۆڕاگریی عێراق ئەمڕۆ ھەینی ڕایگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بینایەک و شوێنێکی دیکەشیان لە سنووری عێراق و سووریا  لەنێوان بوکەمال و قائیم کردە ئامانج کە ھەتا ئێستا کوژراوێک و چەندین برینداری لێ کەوتووەتەوە.
ئەمریکاو ڕژێمی زایونی ھەتا ئێستا چەندین جار بنکەوبارەگای ھێزەکانی خۆڕاگرییان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریاو عێراق دا کردووەتە ئامانج.
ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دوای ئەو سەرکەوتنانەی کە ھێزەکانی خۆڕاگری لە بەرامبەر تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە مسۆگەریان کرد، ھەوڵەکانیان بۆ توندکردنەوەی گوشاری سەر بەرەی خۆڕاگرییان پەرە پێ داوە.

سەرپەیڤ