شوبات 26, 2021 16:23 Asia/Tehran
  • داخوازیی ھێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا بۆ کشانەوەی «پاشینیان» لە پۆستەکەی

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا لە بەیاننامەیەک دا داوای لەکار کشانەوەی سەرۆک وەزیران و دەوڵەتی ئەم وڵاتەی کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، «ئۆنیک گاسپاریان» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا ڕۆژی پێنج شەممە بەرامبەر بە لەسەرکار لابرانی جێگرەکەی ناڕەزامەندیی دەربڕی و داوای لەکارکشانەوەی «نیکۆل پاشینییان» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کابینەکەی کرد.
ئەم کاربەدەستە سەربازییەی ئەرمینیا لە بەیاننامەیەک دا نووسی: ھێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە ئەرکی خۆیانیان بە شانازییەوە بەجێ ھێناوەو شان بە شانی خەڵک بەگژ دوژمن دا چوونەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی ناکارای کاربەدەستانی بەرپرس و ھەڵە بەبڕشاانەکانیان لە سیاسەتی دەرەوەیی دا، ئەرمینیای ھەتا لێواری لەبەریەک ھەڵوەشانەوە پاڵ پێوە نا.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، بە سەرنجدانی ئەو دۆخەی ھاتووەتە پێشەوە، ھێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا خوازیاری کشانەوەی سەرۆک وەزیران و دەوڵەتن و شداریی ئەوە دەدەن کە لە بەکارھێنانی زەخت و گوشار بەرامبەر بەو خەڵکەی کە ڕۆڵەکانیان بۆ پاراستنی وڵات کوژراون، دوورەپەرێزی بکرێت. دیارە سوپا بەڕدەوام لە تەنیشتی خەڵکدایە، ھەر چۆن خەڵکیش بەردەوام لە تەنیشتی سوپادا بوونە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەند خواەکێک دوای بڵاو بوونەوەی ئەم بەیاننامەیە، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، «گاسپاریان»ی لە پۆستەکەی وەلاناو لە ھەژماری فەیسبوکەکەی دا نووسی: بەیاننامەکەی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکان بە ھەوڵدانێک بۆ کودەتا لێک دەداتەوەو داوا لە تەواوی لایەنگرەکانی دەکات کە لە مەیدانی کۆماری دا گرد ببنەوە.
جێگای ئاماژەیە سێ شەممەی ڕابردوو ھەزاران ناڕازیی ئەرمینیایی بە ئامادە بوون لە شەقامەکانی یەریڤانی پێتەخت، خوازیاری لەکارکشانەوەی «پاشینیان» لە پۆستەکەی بوون لە بەر ڕۆڵی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی قەرەباغی شاخاوی.

سەرپەیڤ